بەریتانیا 1.6 ملیار پاوەند دەداتە ئۆكراین
ئاکام
٢ی ئازاری ٢٠٢٥
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، وڵاتەكەی نزیكەی دوو ملیار پاوەندی ئیستەرلینی پێشكەشی ئۆكراین دەكات بۆ كڕینی پێنج هەزار موشەك و چەك و پێداویستی جەنگی.
كییەر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەدوای كۆبوونەوەی سەركردەكانی ئەورووپا لە لەندەن بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی جەنگی ئۆكراین لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەریتانیا یەك ملیار و 600 ملیۆن پاوەند پێشكەشی ئۆكراین دەدات و لە هەمان كاتدا هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی دەدات لە ئۆكراین و كۆبونەوەی تر لەسەر رەوشی ئۆكراین ئەنجام دەدەن.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوروپا دەبێت هەموو كارێك بكات بۆ سوككردنی بارگرانی سەرشانی ئۆكراین، بەریتانیا یەك ملیار و 600 ملیۆن پاوەند پێشكەشی ئۆكراین دەکات، لە هەمان كاتدا هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی دەدات لە ئۆكراین و كۆبونەوەی تریش لەسەر رەوشی ئۆكراین ئەنجام دەدەن، بەڵام بۆ پشتگریكردنی ئاشتی لە كیشوەرەكەمان و سەركەوتنی ئەو رەنجەی كە دەیدەین پێویستمان بە پشتگیری بەهێزی ئەمریكا هەیە.