بڕیارە ئەمڕۆ وڵاتی تاجیکستان هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی ناوەندی وڵاتەکەی ئەنجام بدات و زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس مافی بەشداریکردنیان هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی 3ـی 2025، تاجیکستان هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی ناوەندی وڵاتەکەی ئەنجام دەدات، لە تاجیکستان کەسێک دەتوانێت ببێتە ئەندامی پەرلەمان و ئەنجومەنی ناوەندی ئەو وڵاتە کە تەمەنی لە 30 ساڵ کەمتر نەبێت.

هەروەها بەشێوەیەکی گشتی حەوت حزب بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن، بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس تەمەنیان لە 18 ساڵ زیاترە و مافی بەشداریکردنیان هەیە لە دەنگدانەکەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هەڵبژاردنی پەرلامن لە تاجیکستان پینج ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، دوای راگەیاندنی سەربەخۆیی لە ساڵی 1991 ئەمە حەوتەمین جارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت

تاجیکستان لە باشورەوە لەگەڵ ئەفغانستان، لە رۆژاواوە لەگەڵ ئۆزبەکستان، لە باکوورەوە لەگەڵ قرغیستان و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ چین ھاوسنوورە، هەروەها پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم وڵاتە دوشنەبەیە، تاجیکستان وڵاتی سەرەکیی تاجیکیەکانە و زمانە فەرمییەکەی تاجیکییە.