لوتكەی یەكلاكەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆكراین لە لەندەن بەرێوەدەچێت
شنیار
٢ی ئازاری ٢٠٢٥
بۆ گەرەنتیكردنی ئاسایش و هاوكارییەكانی ئەوروپا بۆ ئۆكراین، لوتكەی وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆكراین لە لەندەن بەرێوەدەچێت.
دوای دەمەقاڵێكەی نێوان"دۆناڵد ترەمپ"سەرۆكی ئەمریكا و "ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی" سەرۆكی ئۆكراین لە كۆشكی سپی ، ئەمرۆ لوتكەیەكی یەكلاكەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەوروپی ئۆكراین لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەرێوەدەچێت .
نزیكەی 15 سەركردەی وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆكراین بەشداری لوتكەكە دەكەن و تێیدا گرەنتیە ئەمنیە نوێكانی ئەوروپا بۆ ئۆكراین تاوتوێ دەكرێت ، ئەوەش لە دوای ئەوەی كە مەترسی دەستبەرداربوونی ئەمریكا لە ئۆكراین دروستبووە. هەروەها پتەوكردنی هاوكارییە سەربازییەكان بۆ ئۆكراین و زیادكردنی فشارە ئابورییەكان لەسەر روسیا تاوتوێ دەكرێن .
لە دیارترین ئەو سەركردانەش كە بەشداری لوتكەكە دەكەن، ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژكاری ئەڵمانیا سەرۆكی ئەنجومەن و كۆمسیۆنی ئەوروپا و ئەمینداری ناتۆ و سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندان .