ئیسرائیل پێشنیازەكەی نێردەی ئەمریكای سەبارەت بە ئاگربەستێكی كاتیی بۆ مانگ و جەژنی رەمەزان لە غەززە پەسەند كرد، بزوتنەوەی حەماسیش رەتیدەكاتەوە .  

مەحمود مەرداوی سەركردە لە بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند ، بزوتنەوەكە پێشنیاری ئاگربەستی كاتیی بۆ مانگ  و جەژنی رەمەزان لە غەززە رەتدەكاتەوە و داوا دەكات قۆناغی دووەمی رێككەوتنی ئاگربەست جێبەجێ بكرێت.

راشیگەیاندوە ، تەنها رێگە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و گەرانەوەی بارمتەكان ، جێبەجێكردنی سەرجەم قۆناغەكانی رێككەوتنی ئاگربەستە و قۆناغی دوەمیش گرەنتی ئاگربەستی هەمیشەیی و كشانەوەی ئیسرائیل و ئاوەدانكردنەوەی غەززە  و رزگاركردنی بارمتەكان دەكات ، هەربۆیە سورن لەسەر جێبەجێكردنی . 

ئەوە لەكاتێكدایە كە نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندوە ، تەلئەبیب پێشنیازەكەی ستیڤز ویتكۆڤ نێردەی ئەمریكای بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی كاتیی لە مانگ  و جەژنی رەمەزان لە غەززە پەسەند كردوە .