بەهۆی زریانی "گارنس"ەوە، چوار كەس لە فەرەنسا گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، لە رۆژی هەینیەوە زریانی بەهێزی "گارنس" رووی لە دورگەی لارینیۆنی فەرەنسا كردووە و بەهۆیەوە خێرایی با بۆ 155 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا بەرزبووەتەوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی زریانەكە و ئەو رووداوانەی روویانداوە، تا ئێستا 4 كەس گیانیان لەدەستداوە و  953 كەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و لە ناوەندەكانی داڵدەداندا ماونەتەوە.

هەروەها بەهۆی زریانەكەوە 160 هەزار خێزان بێ كارەبا و 310 هەزار ماڵیش بێ ئاو بوون .