بەریتانیا زیاتر لە دوو ملیار پاوەند قەرز دەدات  بە ئۆكراین.

حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، لەگەڵ ئۆكراین رێكەوتنیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بڕی دوو ملیار و 260 ملیۆن پاوەند وەك قەرز بدەن بەو وڵاتە.

رێكەوتنەكە دوای سەردانی سەرۆكی ئۆكراین بۆ بەریتانیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەدا هات.

كیەر ستامەر سەرۆك وەزیارنی بەریتانیا، پیشوازی لە ڤۆلۆدیمێر زێلنسكی كرد و پێی رایگەیاند، بەریتانیا پاڵپشتی تەواوەتی ئۆكراین دەكات و چەندە پێویست بێت هاوكاریی كیێڤ دەكات. 

زێلسنكیش سوپاسگوزاری خۆی بۆ بەریتانیا دەربڕی و بە ستامەری وت پشت بە پاڵپشتیی و هاوكارییەكانتان دەبەستن.