ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پرۆژە بریارێكی پەسەند كرد كە داوای كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكراین دەكات، سەرۆكی ئەمریكاش دەڵێت كۆتاییهاتنی جەنگەكە نزیكە . 

لە كۆبونەوەی شەوی رابردووی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا ، بە كۆی دەنگ پرۆژە بریارێك پەسەند كرا كە لەلایەن ئەمریكاوە ئامادە كراوە و داوای كۆتاییهاتنی جەنگی ئۆكراین دەكات ، لە پرۆژە بریارەكەدا داوای ئاشتی كراوە لە ئۆكراین بە زوترین كات ، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەكی بۆ یەك پارچەیی خاكی ئەو وڵاتە تێدا بێـت .

لە كۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنەكە ، 10 وڵات لە نێویشیاندا روسیا پرۆژە بریارەكەیان پەسەند كردوە و 5 وڵاتیش كە هاوپەیمانی ئۆكراینن پرۆژە بریارەكەیان رەتكردەوە كە ئەوانیش هەریەك لە فەەرەنسا و بەریتانیا و سلۆڤانیا و یۆنان و دانیماركن .

لەلایەكی تریشەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەكۆشكی سپی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كۆبوەوە و دوای كۆبونەوەكە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، رێككەوتنی نێوان روسیا و ئۆكراین نزیكبوەتەوە . لایخۆشیەوە ماكرۆن هۆشداریدا لە هەر ڕێككەوتنێك لەئۆكراین كە گرەنتی ئەمنی تێدا نەبێت .