لە سێهەمین ساڵیادی جەنگی ئۆكراین هێرشكرایە سەر كونسوڵخانەی روسیا لە فەڕەنسا
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥
لە سێهەم ساڵیادی جەنگی ئۆكراین، تەقینەوەیەك لەنزیك كۆنسوڵخانەی روسیا لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا روویدا و پۆلیسی مارسیلیاش دەڵێت، لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە بە مۆلۆتۆڤ هێرشكراوەتە سەر كونسوڵخانەكە.
پۆلیسی مارسیلیا ئەوەشی خستووەتەڕو، روداوەكە هیچ زیانێكی ماددی و گیانی لێنەكەوتووەتەوە و هێزی ئەمنی پێویستیش لە ناوچەكە بڵاوەیانپێكراوە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری روداوەكە.
ئەو هێرشەی سەر كونسوڵخانەی روسیا لە فەڕەنسا لەكاتێكدایە، ئەمشەو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دوو پرۆژە یاسا لە كۆبوونەوەدایە، كە لەلایەن ئەمریكا و ئۆكراینەوە ئامادەكراون و هەردووكیان بۆ راگرتنی شەڕ لە ئۆكراین، بەڵام ئەمریكا دەنگی نەدا بە پرۆژەیاساكەی ئۆكراین بۆ راگرتنی شەڕ و بەوەش شكستی پەسەندكردنی ئەو پرۆژە یاسایە هێنا، كە جگە لە داواكردنی شەڕ داوای گەڕاندنەوەی هەرێمە داگیركراوەكانیشی لە روسیا كردبووەوە.