رۆژنامەی واشنتن پۆست لەزاری بەرپرسێکی ئۆکراینەوە رایگەیاندووە، ئۆکراین ئامادەیە بەرامبەر بە پشتیوانی سەربازی، بڕێکی زۆر هێلکە هەناردەی ئەمریکا بکات.

رۆژنامەکە ئەوەی باسکردووە، سەرکردە ئۆکراینییەکان، بۆ هێشتنەوەی پاڵپشتی سەربازیی ئەمریکا هەموو کارێک دەکەن.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئۆکراین ئاگاداری ئەو قەیرانی هێلکەیەیە کە لە ئەمریکادا دروست بووە، بەجۆرێک تەنها 12 هێلکە بە 7 دۆلارە، بۆیە ئامادەن بەرامبەر بە مانەوەی پشتیوانی سەربازی بۆیان، بڕێکی زۆر هێلکەیان بۆ هەناردە بکەن.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندەوە، ئەمریکا رووبەڕووی قەیرانی هێلکە بووەتەوە و بەهۆیەوە نرخی هەریەک لە مریشک و هێلکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.