وەزیری دارایی ئیسرائیل: پرۆسەی کۆچکردن لە غەززە لە هەفتەی داهاتودا دەستپێدەکات
رەوەز
١٦ی شوباتی ٢٠٢٥
وەزیری دارایی بیزالیل سمۆتریچ دەڵێت ئیسرائیل چالاکانە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ واشنتۆن بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی کەرتی غەززە بۆ دەرەوەی وڵات.
سمۆتریچ دەڵێت: "پرۆسەی کۆچکردن لە غەززە لە هەفتەکانی داهاتودا دەستپێدەکات".
وەزیری دارایی ئیسرائیل کە لە توندڕەوەکانی ناو حکومەتی ناتانیاهۆیە دەڵێ: "خەڵکی غەززە لە 10-15 ساڵی داهاتوودا هیچ شتێکیان نابێت لە غەززە بەدوایدا بگەڕێن. دوای ئەوەی دەگەڕێینەوە بۆ شەڕ.
ئەم لێدوانانەی وەزیری دارایی ئەو وڵاتە، هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ گەڕی دووەمی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.