لە باشووری نەمسا کەسێک بە چەقۆ پێنج کەسی بریندار کرد و کوڕێکی تەمەن 14 ساڵ لە روداوەکەدا کوژرا.

پۆلیسی نەمسا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە شاری فیلاخ هێرشی کردووەتە سەر پێنج کەس و تا ئێستا هۆکارەکەی رون نەکراوەتەوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبارەکە خەڵکی سوریایە و نیشتەجێی یاساییە لە نەمسا و لە ئێستا دەستبەسەرکراوە.

زانیارییەکان باس لەوەدەکەن، قوربانییەکان هەموویان لە ڕەگەزی نێرن و تەمەنیان لە نێوان 14 بۆ 32 ساڵدایە، دوو کەسیان بە سەختی برینداربوون و دوو کەسیشیان برینێکی سووکیان هەبووە، هەرزەکارە14 ساڵەکەش گیانی لەدەستداوە.