بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز کە تیایدا پشتی بە وتەبێژی ڤاتیکان بەستووە، پاپا فرانسیس لە دوێنێ هەینیەوە بەهۆی تێکچونی تەندروستیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەکراوە و دەرکەوتووە، پاپا توشی هەوکردنی کۆ ئەندامی هەناسە بووە.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە، وادیارە پشکنینەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پاپا فرانسیس هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدانی هەیە.

ڤاتیکان نیوزیش لای خۆیەوە بڵاویکردەوە، پاپای تەمەن88 ساڵ لە نەخۆشخانەی ئاگۆستینۆ گێمێلی لە ڕۆما "شەوێکی قورسی" بەسەر بردووە. 

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیاکان و رێبەری کاتۆلیکەکانی جیهانە، یەکێکە لە دیارترین کەسایەتە گشتییەکانی جیھان و شوێنکەوتووانی پاپا وەک ( باوکی خۆشەویستی ) ناوی دەھێنن.