روسیا سوپاسی بزوتنەوەی حەماس دەکات
رەوەز
١٥ی شوباتی ٢٠٢٥
دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی کرملین، بەناوی مۆسکۆوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس دەکات بۆ ئازادکردنی ئەلێکساندەر تۆرڤانۆڤ، ئەو هاوڵاتییە روسییەی لە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەردا لە ئیسرائیل فڕێندرا.
پێسکۆڤ وتی: مۆسکۆ پێشوازی لە ئازادکردنی ئەلێکساندەر تروفانۆڤ دەکات لە فەلەستین و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس دەردەبڕێت بۆ ئەو بڕیارەی کە داویانە.
پێشتریش ڕۆژی شەممە، فراکسیۆنە فەلەستینییەکان سێ زیندانییان ئازادکرد، کە لە نێویاندا هاووڵاتییەکی تری روسی هەبوو.