ئەمریكا فشار لە روسیا و ئەوروپا دەكات دەسپێشخەری بكەن بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆكراین.

 جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە میانی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگەیاند، زەمینەیەكی لەبار هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی گرژییەكانی نێوان روسیا و ئۆكراین.

وتیشی، دەزانن كە سەركردەكانی ئەوروپا لەبارەی شەڕی ئۆكراینەوە نیگەرانن و هەوڵ دەدەن خەرجییە سەربازییەكانیان بۆ پاراستنی ئاساییشی ئەوروپا زیاتر بكەن.

جەی دی ڤانس ئاماژەی بەوەشكرد، هۆشدارییان بە مۆسكۆ داوە هەنگاو بەرەو ئاشتی لەگەڵ كیێڤ بنێت، ئەگەرنا ئەمریكا دەتوانێت رێكاری سەربازی بەرانبەر روسیا بگرێتەبەر و سزای ئابووری بەسەر مۆسكۆدا بسەپینێت.