سایتی ئەكسیۆس رایگەیاند، 145 ئەندامی كۆنگرێس نامەیەكیان ئاڕاستەی سەرۆكی ئەمریكا كردووە بۆ ئەوەی لە پلانی راگواستنی فەلەستنیەكان لە غەززە پاشگەزبێتەوە و پێیان وایە دۆستایەتی ئەمریكا و عەرەبەكان تێكدەدات.

سایتی ئەكسۆسی ئەمریكی رایگەیاند، 145 ئەندامی كۆنگرێس لە حزبی دیموكراتەكان نامەیەكیان ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كردووە لە بارەی راگواستنی فەلەستینیەكان لە غەززە و كۆنتڕۆڵكردنی لەلایەن ئەمریكاوە.

كۆنگرێسمانەكان لە نامەكەدا وتویانە، پلانەكەی ترەمپ نەك تەنیا لە رووی ئەخلاقییەوە رێگەپێدراو نییە، بەڵكو ناوبانگی ئەمریكا لە جیهاندا تێكدەدات و ئاستی تیرۆر و توندوتیژی بەرزدەكاتەوە.

ئاماژەشیان بەوەكردووە، پلانەكەی ترەمپ هەلی دۆستایەتی و ئاشتەوایی لەگەڵ وڵاتە عەرەبیە هاوبەشەكانیان تێكدەدات بۆ بنیاتنانەوە غەززە و ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بەدینایەت.