دۆناڵد ترەمپ و شای ئوردن لە كۆشكی سپی كۆبوونەوە، ترەمپ سووربونی خۆی لەسەر راگواستنی دانیشتوانی غەززە و كۆنترۆڵكردنیی شارەكە لەلایەن ئەمریكاوە دووپاتكردەوە.

دۆناڵد ترەمپ دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن لە كۆشكی سپی، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، فەلەستینییەكان جگە لە غەززە دەتوانن لە شوێنێكی تر بە ئارامی بژین و جەختیكردەوە، پرۆسەی لكاندنی كەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە سەركەوتوو دەبێت.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا دەست بەسەر كەرتی غەززەدا دەگرێت و  دەیكات بە مرواری، وتیشی، گواستنەوەی دوو ملیۆن دانیشتوی كەرتی غەززە ئەركێكی قورس نییە و لە ئوردن و میسر زەوییان بۆ تەرخان دەكەن.

لای خۆیەوە شای ئوردن وتی، باشترین بڕیار بۆ وڵاتەكەی دەدات لەبارەی داهاتووی غەززەو ئاشكرایكرد، وڵاتانی عەرەبی دێنە ئەمریكا بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیارەكەی ترەمپ سەبارەت بە غەززە.