لە راگەیەندراوێکدا کۆریای باکور رایگەیاند، بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی لەو وڵاتەدا بە مەبەستی راگرتنی کردەوەی دوژمنکارانەی هێزەکانی بەرانبەریانە، هەروەها بەهیچ جۆرێک بابەتی گفتوگۆ و سازش نییە و چەکەکانمان بۆ بەکار هێنانن نەک مامەڵە پێوەکردن. 

لە وەڵامی دیدارەکەی رۆژی هەینی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، کە تیایدا ئاماژە بە داماڵینی چەکە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکوور درا، کۆریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا "ئەرکی هێزە چەکدارەکانمان وەڵامدانەوەی هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانەیە کە بەرانبەرمان بکرێت، وڵاتەکەمان پێویستی بە دانپێدانانی هیچ کەسێک نییە و ئامادەش نییە لە ژێر ناوی هیچ رێککەوتنێکدا دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بێت. 

پێشتریش بەرپرسانی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا ئاماژەیان بە داماڵینی کۆریای باکوور دابوو لە چەکی ئەتۆمی و کۆریاش ناتۆ و یەکێتی ئەورەپای بە " ناواقعی و گاڵتەجاڕ" ناوبرد."