دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، پارچەی ئەو فڕۆکە نەفەر هەڵگرەیان بە تێکشکاوی دۆزیوەتەوە، دوێنێ لە ئالاسکاوە بەرەو شاری نۆمێ، هەڵفڕیبوو.

میدیاكانی ئەمریكا دوێنێ هەینی بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەک لە ئالاسکا بە 10 سەرنشینەوە هەڵفڕیوە و لە پەیوەندیدا نەماوە، رەنگە کەوتبێتە خوارەوە.

 ئەمڕۆ شەممە، مایک سالێرنۆ وتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا رایگەیاند: دوای زیاتر لە 13 کاتژمێر لە ونبوونی، پاشماوەی ئەو فڕۆکەیە لە بەستەڵەکی ئالاسکا دۆزرایەوە و لەو 10کەسەی لە فڕۆکەکەدا بوون سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە. 

دیارنەمانی ئەم فڕۆکەیە، سێیەم رووداوی گەورەی فڕۆکەوانیە لە ماوەی هەشت رۆژدا.

پێرێ بوو کە فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكا بە چوار سەرنشینەوە لە فلیپین تێكشكا و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا، پێشتریش، فڕۆکەیەکی ژاپۆنی لە فرۆکەخانەی تاکۆما لە سیاتڵ، خۆی کێشا بە کلکی فڕۆکەیەکی ئەمریکیدا بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، ئەم ڕوداوانە دوای تەنیا لە هەفتەیەک دێن لە پێکدا کێشانی نێوان فڕۆکەیەک و هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا، کە بووە هۆی گیان لەدەست دانی 86 کەس.