لە مۆسکۆ تەقینەوەیەک لە ناو ئاسانسوارێکدا رویداو بەهۆیەوە 5 کەس بوونە قوربانی

ئاژانسەکانی هەواڵی ڕوسیا بە پشتبەستن بە سەرچاوە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە مۆسکۆ، کەسێک کوژراوە و چوار کەسیش برینداربوون.

 تیمەکانی فریاکەوتن پشتڕاستیان کردەوە کە "ئامێرێکی نەناسراو لەناو ئاسانسواری باڵەخانەیەکدا" لە باکووری ڕۆژئاوای مۆسکۆ تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چواری تریش برینداربوون .

ئاژانسی (تاس)ی روسی لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاوی کردووەتەوە؛ "تەقینەوەکە هەوڵی تیرۆرکردنەو لە ناو بریندارەکاندا ئارمێن سارکیسیان، بەرپرسی پێشووی بۆکسینگی ئۆکراینی تێدایە کە دامەزرێنەری هێزێکی شەڕکەرە دژ بە ئۆکراینیا.