رێژەی لەدایکبوونی منداڵ لە فەرەنسا لە ساڵی ٢٠٢٤ گەیشتۆتە نزمترین ئاست لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمەوە، ئاماری نیشتمانی ئەو وڵاتەش دەڵێت: ڕێژەی لە دایکبوون 1.5 منداڵە بۆ هەر ژنێک .

فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی فەرەنسا بڵاویکردوەتەوە  کۆی ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکە 68.6 ملیۆن کەسە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش ڕایگەیاندووە، دەیەوێت ڕێژەی لەدایکبوونی وڵاتەکەی بەرز بکاتەوە و بەڵێنیدا مۆڵەتی باشتر بۆ ئەو کەسانە دابین بکات کە منداڵیان هەیە.

لەلایەکی دیکەوە پەیمانگای نیشتمانی ئامار و توێژینەوە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرایکردووە، لە ساڵی 2024دا 646 هەزار کەس لە فەرەنسا گیانیان لە دەستداوە، کە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە ڕێژەی 1.1% زیادیکردووە.

بەپێی راپۆرتی پەیمانگای نیشتمانی ئامار و توێژینەوە، تێکڕای تەمەن لە فەرەنسا لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر بووە، کە 85 ساڵ بۆ ژنان و ٨٠ ساڵ بۆ پیاوانە.