وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن دەیەوێت دوای رێككەوتنی ئاگربەست ژمارەی بارهەڵگرەكانی هاوكاری بۆ غەززە، بگاتە زیاتر لە 500 بارهەڵگر لە رۆژێكدا.

ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دوای راگەیاندنی رێككەوتنەكە وتیشی، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ناردنی بڕێكی زۆر لە هاوكاری دەكەین، دەشڵێت ئەم كارە بە ئاسانی رونادات، بەڵام دەمانەوێت رۆژانە بگەینە زیاتر لە 500 بارهەڵگر.