سبەینێ‌ وەفدێكی ئیدارەی نوێی سوریا سەردانی توركیا دەکات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەکەن. 

ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی نوێی سوریا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە، رۆژی چوارشەممە وەزیری دەرەوەی سوریا و مەحاف ئەبو كەسرە وەزیری بەرگری و ئەنەس خەتاب سەرۆكی رێكخراوی هەواڵگری گشتی سوریا، یەكەم سەردانی رەسمی بۆ ئەنقەرە ئەنجام دەدەن و چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگ سەبارەت بە رەوشی سوریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ئەنجام دەدەن.

ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی 22ی 12ی 2024، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی دیمەشقی كرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا كۆبووەوە.