سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، رەگ و لقەكانی ئێرانیان لە ناوچەكە بە تەواوی بڕیووە و وڵاتانی عەرەبیش سازشی زۆریان بۆ ئیسرائیل كردووە.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دوای دەستپێكردنی شەڕی نێوان سوپای وڵاتەكەی و بزوتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە و دواتریش هێرشەكانی وڵاتەكەی بۆسەر بارەگاكانی حزبوڵا لە لوبنان، جیهانی عەرەبی سازشی زۆریان بۆ ئیسرائیل كرد لەپێناو كۆتاییهێنان بەو شەڕە، بەڵام وڵاتەكەی ئەو سازشانەی قبوڵ نەكرد لە پێناو دڵنیابوون لە پاراستنی سنوورەكان و ژیان و سەلامەتی ئیسرائیلییەكان.

وتیشی، بۆ نەهێشتنی هەژموون و رۆڵی ئێران لە ناوچەكە كە بووەتە سەرچاوەی ئاژاوە و نائارامی، هەنگاوی گرنگیان ناوە و رەگ و لقەكانی ئەو وڵاتەكەیان لە ناوچەكە بڕیووە و ئەوەی كە تائێستا مابێتەوە و هەڕەشە بێت بۆسەر ئیسرائیل تەنها حوسییەكانی یەمەنە، بەڵام ئەوانیش لە ناودەبرێن.