لێپرسراوی لەسێدارەدانی مەیدانی لە زیندانی سیدنایا دەستگیركرا و لە حومس لە پێكدادانێكدا لەگەڵ چەكدارانی "پاشماوەی بەشار ئەسەد" كوژرا.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا محەمەد كەنجۆ ئەلحەسەن سەرۆكی پێشووی دادوەری سەربازی، كە بەرپرسی لەسێدارەدانی مەیدانی بووە لە گرتووخانەی سیدنایا، دوای دەستگیركردنی لە رووبەڕووبوونەوەیەكی چەكداریدا كوژراوە.

روانگەكە ئاماژەی بە دەستگیركردنی حەسەن و بیست ئەندامی كردووە لە میانەی هەڵمەتێكی ئەمنی بەرفراوان، كە لەلایەن فەرمانگەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانەوە ئەنجامدراوە.

زیندانی سیدنایا لە سوریا بە خراپرترین زیندانی ئەووڵاتە دادەنرێت و تیایدا بە هەزاران زیندانی بە توندترین شێوە ئەشكەنجە دراون، هەزاران كەسیش بە تۆمەتی جیاواز لەسێدارەدراون.