دوای شەش ساڵ لە هەڵدانی؛ کەشتی پارکەر گەیشتە نزیکترین خاڵ لە خۆر
هەساو ئەمیر
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
دوای ماوەی شەش ساڵ لە هەڵدان و خولانەوەی بە دەوری خۆردا، کەشتیParker Solar Probe گەیشتە نزیکترین خاڵ لە خۆر، کە تاوەکو گەیشتووەتە ئەو خاڵە، کەشتییەکە رووبەڕووی چەندین دۆخی سەختی ناو بۆشایی ئاسمان بووەوە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی کەشتییەکە بەشێوەی سێ دووریی
ناسا رایگەیاندووە، کاتێک کەشتییەکە دەگاتە نزیکترین خاڵ لە خۆر، پلەی گەرمی پێشەوەی دەگاتە هەزار و ٣٧٠ پلەی سیلیزی، بەڵام بەشی پشتەوەی کەشتییەکە لە ٣١٥ پلەی سیلیزیدا دەمێنێتەوە.
کەشتییەکە ماوەی چوار ساڵ کار لەسەر دیزاینکردنی کراوە و ماددەی سەرەکی دروستکردنەکەی کاربۆنە، بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە بەرگەی بەرزی پلەی گەرمای خۆر بگرێت و ئەو فۆمە کاربۆنیەی بۆی دیزاین کراوە، بەجۆرێکە، رێگە نادات گەرمی بگاتە ئامێرەکە.
کەشتی پارکەر؛ حەوت هێندە زیاتر لە خۆر نزیک بووەتەوە بەراورد بە کەشتییە ئاسمانییەکانی پێشووتر، کەلە ئێستادا نێوانی پارکەر و خۆر ٦.٢ ملیۆن کیلۆمەترە.