بەهۆی تەقینەوە لە کارگەیەکی تەقەمەنیدا لە تورکیا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان سێ کەسیش بریندارن.

ئیسماعیل ئوستائۆغڵو پارێزگاری بالیکەسیر رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی تەقەمەنیدا لە پارێزگای بالیکەسیر، ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

باسی لەوەشکرد، تەقینەوەکە لە بەشی بەرهەمهێنانی کەپسولەکانی کارگەکەدا روویداوە.

وتیشی، هێشتا هۆکاری تەقینەوەکە نازانن چی بووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە جگە لە زیانی گیانی ئەو بەشەی کارگەکە داڕماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و بەم زووانە دوایین ئاماری رووداوەکە و هۆکارەکەی لە رێگای میدیاکانەوە روون دەکەنەوە.