وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداری لەشەڕی نێوان توركیا و هەسەدە لە سوریا دەدات و دەڵێت، شەڕی نێوان ئەو دوو لایەنە سودی بۆ هیچ لایەك نابێت.

ئانالینا بیربوك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، شەڕی نێوان سوپای توركیا و هەسەدە لە سوریا مەترسیدارە و نابێت رووبدات، چونكە تەنها خزمەت بە تیرۆریستانی داعش دەكات.

ئەوەشی خستەڕوو، شەڕی نێوان توركیا و هەسەدە سودی بۆ هیچ لایەك نابێت، هاوكات، مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی سوریا و توركیا.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتیشی، سەرەڕای ئەوەی توركیا مافی ئەمنی رەوای هەیە بۆ دوورراگرتنی وڵاتەكە لە شەڕ، بەڵام نابێت ئەم دۆخەی سوریا بقۆزێتەوە بۆ هێرشكردنەسەر كوردەكان.