هەسەدە تێكشكاندنی هێرشێكی گروپە چەكدارەكانی لە بەنداوی تشرین راگەیاند
هەساو ئەمیر
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج شكستیان بە هێرشێكی تری گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا هێنا لە بەنداوی تشرین و دوای ١٢ رۆژ پێكدادان دەستیان بە پێشڕەوی كرد.
ئەنجومەنی سەربازی مەنبج لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، جگە لەوەی هێرشەكەیان تێكشكاندووە، ئۆتۆمبێلێكی سەربازییشی گروپەكانیشیان لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات تەقاندۆتەوە.
هاوكات روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، دوای ١٢ رۆژ لە پێكدادانێكی بەردەوام، بۆ یەكەمجار هەسەدە، لە سێ گوندی دەوروبەری بەنداوی تشرین پێشڕەوی كردووە.