فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران: هیچ هێزێک لە جیهاندا ناتوانێت شکست بە سوپاکەمان بهێنێت
هەساو ئەمیر
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هیچ هێزێک لە جیهاندا نە لە ئاسمان، نە لە دەریا و نە لەسەر زەوی، ناتوانێت شکست بە سوپاکەیان بهێنێت.
حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ هێزی دەریایی سوپای پاسداران، بە هەموو توانایانەوە بەوپەڕی دڵنیایی و هیواوە بەرگری لە ئێران دەکەن".
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران باسی رۆڵی سوپاکەی کرد لە بەهاناوەچوونی خەڵک لە کارەساتە سروشتییەکانی وەک لافاو و بومەلەرزە و وتیشی، "هیچ هێزێک لە جیهاندا نە لە ئاسمان نە لە دەریا، نە لەسەر زەوی ناتوانێت شکست بە سوپای پاسداران بهێنێت، ئەمڕۆ هێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەروو سنوورەکانییەوەیەتی".
ئەوەشی خستووەتە روو، "ئەوان بڕوایان بە خودا هەیە".