دۆناڵد تڕەمپ رایگەیاند، سەرقاڵی کارکردنە بۆ راگرتنی ئەو ئاواژەگێڕیەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا روودەدات، بە شەڕی ئۆکراینیشەوە.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەگەر من سەرۆکی ئەمریکا بوومایە هەرگیز رێگەم نەدەدا رووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو و شەڕی ئۆکراین رووبدەن".

باسی لەوەشکردووە، "گۆڕانکاری گەورە لە واشنتن ئەنجام دەدەم، بەشێکی زۆری کۆمارییەکان پشتگیریم دەکەن لە هەڵبژاردنی بەرپرسانی داهاتووی ئەمریکادا".

ئەوەشی خستووەتە روو، "واز لە شەڕە دەرەکییەکان دەهێنین، کە ئەمریکا بەشێوەیەکی بێمانا چووەتە ناویانەوە".

وتیشی، "دەست دەکەین بە گەورەترین پڕۆسەی ناردنەوەی کۆچەران". 

دۆناڵد تڕەمپ راشیگەیاندووە، "ئەو ئاژاوەگێڕیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەگرین بە جەنگی ئۆکراینیشەوە، رێگە دەگرین لە روودانی سێیەم جەنگی جیهانیی".