باڵیۆزخانەی سعودیە لە كابول دەستی بە كارەكانی كردەوە
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
دوای نزیكەی دوو ساڵ لە راگرتنی چالاكییەكانی، باڵیۆزخانەی سعودیە لە كابول دەستی بە كارەكانی كردەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی باڵیۆزخانەی سعودیە، شانشینی سعودیە بڕیاریداوە كە نوێنەرەكەیان لە رۆژی ٢٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ـەوە دەست بە كارەكانی بكاتەوە لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان.
لە بەیاننامەكەشدا ھاتووە، "دەستپێكردنەوەی چالاكییە دیپلۆماسییەكانی باڵیۆزخانەی سعودیە نیشانەی پابەندبوونی ریازە بۆ پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان سعودیە و ئەفغانستان".
ئەمە لەكاتێكدایە لە رۆژی ١٣ـی ٢ـی ٢٠٢٣، بەھۆی كێشەی ئەمنییەوە، باڵیۆزخانەی سعودیە لە كابول چالاكییەكانی راگرت.