محەمەد جۆلانی: نامانەوێت سوریا بكەینە ئەفغانستان
ڕێباز
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆكی دەستەی تەحریر شام رایگەیاند، نایانەوێت سوریا بكەنە ئەفغانستان و داوای هەڵگرتنی سزاكانی سەر سوریاش دەكات.
ئەحمەد شەرع ناسراوە بە ئەبو محەمەد جۆلانی سەرۆكی دەستەی تەحریر شام رایگەیاندووە ، سوریا ماندوو بووە لە جەنگ و ئامانجیشیان نیە وڵاتەكە بكەنە ئەفغانستان ، دەپاتیشیكردەوە كە نایانەوێت هیچ مەترسییەك بۆ سەر دراوسێكانی سوریا و وڵاتانی رۆژئاوا دروست بكەن ، بەلام هۆشداری داوە لەوەی ئیسرائیل دزە دەكاتە ناو خاكی سوریا.
جۆلانی وتیشی، دەبێت تەحریر شام لەلایەن ئەمریكا و بەریتانیا و نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپاوە لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكان لاببرێت و سزا كانی سەر سوریاش هەڵبگیرێت.
هەرچەندە گروپی تەحریر شام لە ساڵی 2016 لە قاعیدە جیابووەوە بەڵام جۆلانی جەختی لەوەكردەوە، تەحریر شام گروپێكی تیرۆریستی نییە.