جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئامانج لە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی سەربازیی نییە.

كازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وەڵامی رافایێل گرۆسی سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دایەوە و رایگەیاند، لە جیاتی گرنگیدان بە راپۆرتی چاودێرانی ئاژانسەكە، سیناریۆ و قسە و باسی دیكەی تێكەڵ بە بۆچوونەكانی كردووە.

دەشڵێت، ئامانجی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی سەربازیی نییە و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمیش، لە ژێڕ چاودێری ئاژانسی وزەی ئەتۆم كراوە و تەنیا بە مەبەستی ئاشتیخوازانە بووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاندبوو، بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی گەشەی كردووە و نزیكە لەوەی چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.