ناتانیاهۆ: سوپای ئیسرائیل تا كۆتایی ٢٠٢٥ لە سوریا دەمێنێتەوە
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، سوپای وڵاتەکە تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ لە سوریا دەمێنێتەوە.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەکە كردووە، لە ناوچەی "جەبەل شێخ" نزیك بەرزاییەكانی جۆلان لە سوریا تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بمێننەوە.
هاوكات، یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی رەوشی سوریا و لەرووی ئەمنییەوە پێویست دەكات سوپای وڵاتەكەی لە "جەبەل شێخ" بمێننەوە.
دەشڵێت، پێویستە هەموو هەوڵێك بخرێتەگەڕ بۆ مانەوەی سوپای ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا ئەگەر چی كەشوهەوای ناوچەكە سەختیش بێت.
دوای رووخانی "رژێمەكەی بەشار ئەسەد" سوپای ئیسرائیل نزیك بەرزاییەكانی جۆلانی لە سوریا كۆنتڕۆڵكرد، كە ئەو ناوچەیە نزیكەی ٢٥ كیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورە.