جۆن كیربی: لە بەرژەوەندی واشنتۆندا نییە سوریا نائارام بێت
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
جۆن كیربی رێكخەری سیاسەتی ستراتیژی و پەیوەندییەكان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، لە بەرژەوەندی واشنتۆندا نییە سوریا نائارام بێت.
جۆن كیربی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "NBC" رایگەیاندووە، لە بەرژەوەندی وڵاتەكەیدایە كە سوریا ببێتە وڵاتێكی خاوەن سەروەری و سەقامگیر و سەلامەت و نەبێتە هەڕەشە بۆ دراوسێكانی.
وتیشی، واشنتۆن كار دەكات بۆ ئەوەی وڵاتانی پەیوەندیدار و گروپە ئۆپۆزسیۆنەكان هەوڵی جێبەجێكردنی خواستەكانی گەلی سوریا بدەن.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، ئەمریكا لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئۆپۆزسیۆنی سوریا كاردەكات بۆ دەستەبەركردنی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات.