ئەنجومەنی سەربازی مەنبج تێكشكاندنی هێرشێكی گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی توركیا راگەیاند.

ئەنجومەنی سەربازی مەنبج لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی توركیا لە دوو قۆڵەوە هێرشیان كردووەتە سەر بەنداوی تشرین.

دەشڵێت، دوای زیاتر لە دوو سەعات شەڕ و بەرپەرچدانەوە، هێرشەكە تێكشكێندراوە.

ئەنجومەنەكە باسی لەوەشكردووە، دوای تێكشكاندنی هێرشەكە، چەكدارەكان بەناچاری لە ناوچەكە هەڵاتوون.