بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە لە غەززە زیاتر لە ٦٠ كەس كوژران
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە لە غەززە زیاتر لە ٦٠ كەس كوژران، بەرپرسێكی ئیسرائیلیش دەڵێت، پێدەچێت لەدوو هەفتەی داهاتوودا ئاگربەست لە غەززە رابگەیەنرێت.
میدیاكانی فەڵەستین بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل چوار خوێندنگە كە ئاوارەكانی تیدا نیشتەجێبوون، لە نوسیران و خان یونس و سەرایا قودس بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٦٠ كەس كوژراون و دەیان كەسی دیكەش برینداربوون.
هاوكات رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" لە زاری لێپرسراوێكی ئیسرائیلییەوە گواستییەوە، رێككەوتنێك هەیە بۆ راگرتنی شەڕ و ئازادكردنی ئەو بارمتانەی كە لە كەرتی غەززە دەستبەسەرن، دەكرێت تا جەژنی حانۆكا تەواو بكرێت كە لە ئێوارەی ٢٥ـی كانوونی دووەم دەستپێدەكات.
هەروەها، كەناڵی "١٣ـی ئیسرائیل" بڵاویكردەوە، دانوستانەكان تەنها یەك بەربەستیان لەبەردەمدایە كە پەیوەستن بە ژمارەی ئەو بارمتانەی پێویستە ئازاد بكرێن.