نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا دەڵێت، پێویستە پرۆسەی سیاسی لە سوریا هەمەلایەنە بێت.


گەیر پیدەرسن نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا لە دیمەشق دەڵێت، پێویستە پرۆسەی سیاسی لە سوریا هەمەلایەنە بێت و سورییەكان خۆیان سەركردایەتی بكەن.


راشیگەیاندوە، لە پەیوەندیدان لەگەڵ هەموو چین و توێژەكانی سوریا و نایانەوێت هیچ تۆڵەسەندنەوەیەك لە سوریادا روبدات.