ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند، هەوڵ هەیە بۆ پەرەپێدانی شەڕی ئایینی لە هەرێمەكە، داوا لە گەلانی هەرێمەكەش دەكات، ئاگاداری هەواڵی ناڕاست بن.


ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، توركیا و گروپە چەكدارەكان دەیانەوێت لە رۆژئاوا ترس و دڵەڕاوكێ‌ دروست بكەن، داوا لە گەلانی هەرێمەكەش دەكات نەكەونە ژێر كاریگەری هەوڵی هەندێك لایەن كە دەیانەوێت ناكۆكی ئایینی و هەواڵی ساختە بڵاوبكەنەوە و ئارامی گەلەكەیان تێكبدەن.


هاوكات داوا لە گەلانی هەرێمەكەش دەكات، ئاگاداری ئەو كارانە بن كە ئەو گروپانە ئەنجامی دەدن و تەنیا خزمەت بە دوژمنانی گەل دەكەن و باوەڕ بە هیچ هەواڵێكی ساختەش نەكەن.