سوریا گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عیراق دەكات بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە دوو هەزار سەرباز كە لەكاتی روخانی دەسەڵاتەكەی ئەسەد هەڵاتوون و رویان لە عیراق كردووە.


ژمارەیەك لە میدیاكانی عیراق و سوریا بڵاویانكردووەتەوە، لەكاتی هێرشی گروپە چەكدارەكان و كۆنترۆڵكردنی سەرجەم شارەكانی سوریا كە رووخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەدی لێكەوتەوە، هەزاران سەربازی ئەو وڵاتە هەڵاتوون و رویان لە وڵاتانی دراوسێی سوریا كردووە و لەو چوارچێوەشدا زیاتر لە دوو هەزار سەربازی ئەو وڵاتە رویان لە عیراق كردووە.


ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا دەسەڵاتدارانی سوریا بڕیاری لێبوردنی گشتیان بۆسەرجەم سەربازانی سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەركردووە كە هەڵاتوون و لەگەڵ حكومەتی عیراقیش گفتوگۆ دەكات بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو دوو هەزار سەربازە بۆ سوریا.