حكومەتی دانیمارك ٢٧ هەزار یۆرۆ دەبەخشێتە هەر پەناربەرێكی سوری كە بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە وڵاتەكەی خۆی

حكومەتی دانیمارك رایگەیاند، ژمارەیەكی زۆر پەنابەری سوری لە وڵاتەكەیدا دەژین و داوای مافی پەنابەرێتیان كردووە.

دەشڵێت، هەر پەنابەرێكی ئەو وڵاتە بیەوێت بە شێوەیەكی ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە سوریا ئەوا بڕی ٢٧ هەزار یۆرۆی پێدەدرێت و بۆ هەر منداڵێكیش شەش هەزار و ٧٠٠ یۆرۆ خەرجدەكرێت.

باس لەوەشدەكات، لە ساڵی ٢٠١٥ دا زیاتر لە پێنج هەزار پەنابەری سوری دانیماركیان جێهێشتووە و ٦٠٠ پەنابەریش لە ساڵی ٢٠١٩ پشتیوانی داراییان بۆ خەرج كراوە، ئەوەش لە پێناو گەڕانەوەیان بۆ سوریا.

دوای روخانی حكومەتەكەی ئەسەد زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی پێدانی مافی پەنابەرییان بە پەنابەرانی سوری راگرت، بەپێی دواین ئاماری ئاژانسی یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری پەنابەران زیاتر لە ١٠٠ هەزار سوری لە ئەوروپا داوای مافی پەنابەریان كردووە.