ئیسرائیل بۆردومانی دەوروبەری دیمەشق و حەمای كرد
ئاکام
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سوپای ئیسرائیل بۆردومانی دیمەشق و چەند ناوچەیەكی پارێزگای حەمای كرد، حكومەتی نوێی سوریاش داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات بڕیارێك بۆ وەستاندنی هێرشەكانی ئیسرائیل بدات.
سوپای ئیسرائیل بەچڕی بۆردومانی دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا و حەمای كرد و دەنگی تەقینەوەی بیستراوە.
میدیاكان باس لەوەدەكەن، ئیسرائیل چەند كارخانەیەكی سەربازی و ناوەندی توێژینەوەی سەربازی بە موشەك بۆردومان كردووە.
لە بەرانبەریشدا، حكومەتی نوێی سوریا نامەیەكی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە و داوایكردووە بڕیار لەبارەی راگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی بدات و سوپای ئیسرائیل لەو ناوچانەدا بكشێتەوە كە كۆنتڕۆڵیكردوون.