ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: هیچ لێكتێگەیشتنێك لەگەڵ لێپرسراوانی دیمەشق ئەنجام نەدراوە
هادی
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەڵێت، هیچ لێكتێگەیشتنێك لەگەڵ دیمەشق ئەنجام نەدراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژهەڵات و باكوری سوریا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، تائێستا هیچ رەشنوس و لێكتێگەیشتنێك لە نێوان ئیدارەی خۆسەر و لێپرسراوانی دیمەشق ئەنجام نەدراوە، بەڵام ئامادەكاری دەكەن بۆ كۆبونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ لێپرسراوانی دیمەشق، بۆ بە یەكخستنی هەوڵەكان بۆ خزمەتكردنی سوریا.
ئەو رونكردنەوەش دوای ئەوەش دێت پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە بە ئامانجی رێككەوتنی نێوان كۆبونەوەی لێپرسراوانی خۆبەڕێوەبەری و دیمەشق بەڕێوەچووە.