روسیا و سەرۆكی دەستەی تەحریر شام نزیكن لە ئەنجامدانی رێككەوتن. 


ئاژانسی بلومبێرگ لە سەرچاوەیەكی باڵای روسیاوە رایگەیاندووە، روسیا جوڵەكانی دەستپێكردووە بۆ ئەوەی هێزەكانی لە سوریا بمێنێتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا نزیكە لەوەی رێككەوتن لەگەڵ دەستەی تەحریر شام بكات بۆ پاراستنی دوو بنكەی سەربازی خۆی لەو وڵاتەدا. 


هاوكات، میخائیل بوگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا جەختیلەوە كردوەتەوە، مۆسكۆ لەگەڵ تەحریر شام لە گفتوگۆدایە لە پێناو سەلامەتی دیبلۆماتكارە بیانییەكان و پاراستنی بنكە سەربازییەكانی بۆ درێژەدان بە شەڕی داعش. 


پێشتر روسیا بە رێكەوتنی لەگەڵ حكومەتی بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠١٧دا بنكەی سەربازی تەڕتوسی لە سوریا دامەزراند.