حکومەتی کاتی سوریا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان: بە زووترین کات ئیسرائیل لە خاکی سوریا دەربکەن
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
حکومەتی کاتیی سوریا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، ئیسرائیل ناچار بکات دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر خاکی سووریا بوەستێنێت و لەو ناوچانەی کە داگیری کردووە بکشێتەوە، چونکە ئەوە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٧٤، دادەنرێت
باڵیۆزی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند،یەکەم پەیامم لەلایەن حکوومەتی کاتیی سووریاوە بە سەرۆکایەتیی محەممەد بەشیر، ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکانم کرد، دوادەکەم بەزووترین کات هێرش و داگیرکاریەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شام رابگیرێت
هاوکات، باڵیۆز زەحاک نووسیویەتی: "لە کاتێکدا کە سوریا بە قۆناغێکی نوێ لە مێژوی خۆیدا تێ دەپەڕێت، گەلەکەی ئاواتەخوازن دەوڵەتێکی ئازادی و یەکسانی و سەروەری یاسا دابمەزرێنن و هیواکانیان بۆ خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی بەدی بهێنن.بەڵام " سوپای ئیسرائیل خاکەکەی "جبل الشیخ و پارێزگای قونەیترە" بۆمباران و داگیر دەکات."
لە لایەکی دیکەشەوە بە وتەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ سووریا لە ساڵی 1974 مۆر کرابوو، دوای گۆڕینی دەسەڵات لە دیمەشق، کۆتایی پێ هات.