روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لەژێر چاودێری گروپی چەكداری تەحریر شام،  كشانەوەی هێزەكانی روسیا لە دیمەشق دەستیپێكردووە و دەگەڕێنەوە سەربازگەی حەمیمیم لە دەوروبەری لازقیە.

روانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە، هێزەكانی روسیا لە دیمەشقەوە بە ئاڕاستەی سەربازگەی حەمیمیم لە دەوروبەری لازقیە دەكشێنەوە و تائێستا زیاتر لە ٢٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی روسیا كە سەربازانی روسی و بیلاروسی و كۆری و دیپلۆماتكارانیان تێدابووە لە دیمەشق كشاونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، گروپی چەكداری تەحریر شام بەڵێنیداوە لەوناوچانەی لەژێ كۆنترۆڵیاندایە پارێزگاری لە هێزەكانی روسیا بكات لەمیانی كشانەوەیاندا.

رۆژی شەشی ئەم مانگە هێزەكانی روسیا كە لە رۆژهەڵاتی حمس و لەناوچەیەكی سەر رێگای نێودەوڵەتی بەغداد دیمەشق جێگیرببوون كشانەوە بۆ سەربازگەی حەمیمیم.