روسیا هێرشێكی موشەكی گەورەی كردەسەر دامەزراوەكانی وزەی ئۆكراین
ڕێباز
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
روسیا هێرشێكی گەورەی كردەسەر دامەزراوەكانی وزەی ئۆكراین لە وەڵامی بەكارهێنانی موشەكی ئەمریكی لەلایەن ئۆكراینەوە دژی ڵاتەكەی، ترەمپیش دژایەتی خۆی بۆ بەكارهێنانی موشەكی ئەمریكی لەلایەن ئۆكراینەوە دەربڕی، كرملینیش دەڵێت بۆچوونی ترەمپ لەگەڵ هەڵوێستەكانیان یەكدەگرێتەوە.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین لەسەر هێرشەكە دەڵێت، روسیا بە ٩٣ مووشەك و نزیكەی ٢٠٠ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی سیستمی وزەی وڵاتەكەی كردووە، وتیشی ئەمە یەكێكە لەهێرشە گەورەكانی مۆسكۆ لەوەتەی شەڕ دەستی پێكردووە.
لای خۆیەوە، روسیا دووپاتیكردەوە، هێرشی كردووەتەسەر ژێرخانی وزەی ئۆكرانیا لە وەڵامی بەكارهێنانی مووشەكی ئاتاكام بەرامبەر روسیا، لەلایەن كیێڤەوە كە دروستكراوی ئەمریكایە.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاند، بە توندی دژی ئەوەیە جۆ بایدن رێگە بە ئۆكرانیا بدات، ئەو چەكانە بەكار بهێنێت كە ئەمریكا بۆی دابین دەكات بۆ هێرشكردنە سەر روسیا.
ترەمپ وتیشی، بەناردنی چەك بۆ ئۆكرانیا ئەم شەڕە توندتر و خراپتر دەكەین، نەدەبوو رێگە بدرایە و پێم وایە ئەمە هەڵەیەكی زۆر گەورەیە.
لەسەر هەڵوێستەكەی ترەمپ، دیمتری بیسكوف وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا كرملن رایگەیاند، قسەكانی ترەمپ بەتەواوی لەگەڵ هەڵوێستەكانیان یەكدەگرێتەوە.