ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی سەركردەی تەحریر شام، داوای لە گەلی سوریا كرد بچنە گۆڕەپانەكان بەمەبەستی ئاهەنگگێڕان و دڵخۆشی دەربڕین بەبۆنەی سەركەوتنی شۆڕشەكەیان.


ئەبو محەمەد جۆلانی لە وتارێكدا جەختی لەسەر گرنگی دەربڕینی خۆشی بەبێ بەكارهێنانی چەك یان ترساندنی خەڵكی مەدەنی كردەوە و رایگەیاند، پیرۆزبایی لە گەلی گەورەی سوریا بەبۆنەی سەركەوتنی شۆڕشەوە دەکەم .


سەركردەی تەحریر شام باسی لە قۆناغی داهاتوو كرد و وتی، پێویستی بە هاوكاری و كاركردن هەیە بۆ بنیاتنانی سوریایەكی نوێ.


ئە, پەیامەی سەركردەی تەحریر شام لەكاتێكدایە، محەمەد بەشیر وەكو سەرۆكی حكومەتی راگوزەر لە سوریا دەستبەكاربووە و نزیكەی ٣ مانگ  لە پۆستەكەی دەمێنێتەوە و كاروبارەكانی حكومەت رایی دەكات.