راوێژكاری بایدن: رێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئازادكردنی بارمتەكان نزیكە
ڕێباز
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەڵێت رێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئازادكردنی بارمتەكان نزیكە و، ئیسرائیل ئامادەیە بۆ رێككەوتن لەو بارەیەوە.
جەیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئامادەیە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر ئازادكردنی بارمتەكان كە تائێستا لە غەززە دەستگیركراون.
سۆلیڤان لە ئۆرشەلیم دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نەتانیاهۆ وتیشی، چاودێری رێككەوتنی ئازادكردنی بارمتەكان و ئاگربەست دەكەن لە غەززە و كاتی ئەوە هاتووە هەموو بارمتەكان ئازادبكرێن، دەشڵێت سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی رێككەوتن.