لە ماوەی سێ رۆژدا لە مەنبج زیاتر لە ٢٠٠ چەكداری گروپەچەكدارەكان كوژراون
هادی
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
لە ماوەی سێ رۆژدا لە مەنبج زیاتر لە ٢٠٠ چەكداری گروپەچەكدارەكان كوژراون و بە سەدان كەسیش برینداربوون، هەشت شەڕڤانیش گیانیان لەدەستداوە.
فەرماندەیی گشتی هێزەكانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبج سەبارەت هێرشەكانی گروپە چەكدارەكان لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت لە ٣ رۆژی رابردوودا و پێش راگەیاندنی ئاگربەست، گروپە چەكدارەكان بە پشتیوانی توركیا ١٦٠ جار بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی ناوچەكەیان كردووە و هێرشیان كردووەتە سەر ناوچەكە.
دەشَێت، لەو سێ رۆژەدا ١٤٢ چەكدار لە بەنداوی تشرین و ٦٨ چەكدار لە پردی قەرەقۆزاق كوژراون، لەو ژمارەیەش ١٣ لێپرسراوی گروپە چەكداروكان بوون، بەسەدان كەسیش برینداربوون.
هەر بە پێی راگەیەنراوەكە لە بەنداوی تشرین ٢٨ ئۆتۆمبێل و ٢ تانك و لە پردی قارەقۆزاق ١١ ئۆتۆمبێل و ٤ تانك تێكشكێندراون ٨ شەڕڤانیش شەهیدبوون.
لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، دواجار رێككەوتنی ئاگربەست بە نێوەندگیری ئەمریكا گەیشتە ئەنجام، بەڵام توركیا دەیان جار بە چەكی قورس و پاڵپشتی ئاسمانی هێرشیان كردە سەر پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبج.